سەرۆک کۆمار: عێراق کار بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەکات

- 3/14/2019 1:10:00 PM 2340 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆشکی سەلام لەگەڵ ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعودی کۆبوەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی کار بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات. 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دوقۆڵیەکانی نێوان عێراق  و عەرەبستانی سعودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرد، ھاوکات تیشکی خستەسەر ھەوڵەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی سیستەمێکی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە.

لەلای خۆیەوە ماجد قەسەبی، وەزیری سعودی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ئابوری و کار ئاسانکردنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وئابوری لە ڕێگای کاراکردن وەگەڕخستنی خاڵە سنورییەکان بۆ بەھێزکردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو وڵاتدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP