یەکێتی نوسەرانی عێراق "باخچەی عشق"ی کەژاڵ ئیبراھیمی بڵاوکردەوە

- 3/14/2019 12:52:00 PM 1959 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتی نوسەرانی عێراق وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی کەژاڵ ئیبراھیم خدر، دیوانه‌ شیعری "باخچه‌ی عشقیان"ی بۆ خانمی کۆچکردوو به‌چاپ گه‌یاند. 

دیوانە شیعرییەکەی کەژاڵ براھیم خدر،  ئەو شعرانە لە خۆ دەگرێت کە لەلایەن شاعیر و نوسەران  (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، محه‌مه‌د حسین ره‌سوڵ، كاروان ئه‌نوه‌ر، سۆران داودی، ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین، عه‌بدولكه‌ریم شێخانی، نه‌وزاد ره‌فعه‌ت، غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵڵا، عه‌بدول حسین) کراون بە عەرەبی.
زۆربەی شعرەکانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر نوسراوە

 

ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌ له‌م دیوانه‌دا چاپكراون لە رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و وە زۆربەی شعرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نوسراوە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر، ساڵی 1968 لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین لە دایکبووە و خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو شارە تەواوکردوە، دەرچوی شەشی ئامادەییە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر لەسەرەتای ساڵی نەوەدەکان لەگەڵ هاوسەرەکەی بە هۆی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە روو لە شاری سلێمانی دەکات، لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی فەرمانبەر بووە، دایکی سێ منداڵ بووە بە ناوەکانی نامری، داری و داریاس. 
سەرەتا بە نوسینەوەی شعری منداڵان هەنگاوی ناوە

 

کەژاڵ لە ساڵی 1987 دەستی بە شیعر و نوسین کردوە، کە سەرەتا بە نوسینەوەی شعری منداڵان هەنگاوی ناوە و دواتر وەک شاعیرێکی دیار لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا دەرکەوتوە، کە زۆربەی بەرهەمەکانی لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە. 
زۆرێک لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی و فارسی وەرگێڕدراوە

 

کەژاڵ، خاوەنی 14 نامیلکەی شعرییە و لە بەر گرنگی زۆرێک لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی و فارسی وەرگێڕانی بۆ کراوە، کە 15 هۆنراوەی بۆ فارسی و زیاتر لە 120 هۆنراوەی کراوە بە زمانی عەرەبی و لێکۆڵینەوەیان لە سەر نوسراوەتەوە، بە تایبەت لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی میسر، لوبنان، عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لە ئێرانیش بایەخی تایبەتی پێدراوە، هەروەها دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە دەقیی شانۆ. 

کەژاڵ ئیبراهیم خدر چەندین خەڵاتی لە ڤێستیڤاڵە عەرەبییەكان بەدەستهێناوە، هاوكات بەشداری لە چەندین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کردوە، ئەو لە رۆژی 23-4-2018  لە شاری سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP