بەپەلە

قایمقامیه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

- 3/14/2019 12:29:00 PM 6012 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گرتوە كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ به‌ نرخی فرێش به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان دەستیان به‌سه‌ر 100 کیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستودا گرتوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی و به‌ نرخی فرێش خاوی كردبویه‌وه‌ تا به‌هاوڵاتیان بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ لێبڵی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بوه‌ و خاوكرابویه‌وه‌ و له‌ناو عه‌لاگه‌ و زه‌رفی گه‌وره‌‌ لە سەر شۆستەی دوکانێکی داخراو دانرابوو، تا بەنرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

گۆران قادر وتیشی، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و‌پیشه‌دا به‌كار‌هێنراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن دا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ ماددانه‌ی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن.

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP