پەرلەمانی بریتانیا دەنگ لەسەر دوایین بژاردەی برێکزیت دەدات

- 3/14/2019 11:55:00 AM 3600 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش رەتکردنەوەی پڕۆژەکەی سەرۆک وەزیران و بژاردەی دەرچون بەبێ رێککەوتن، جارێکی دیکە پەرلەمانی بریتانیا بۆ دەنگدان لەسەر دوایین بژاردەی پرسی دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە، کە درێژکردنەوەی ماوەکەیەتی.

بەپیی تۆڕی هەواڵی BBCی بریتانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە پەرلەمانی بریتانیا بۆ دەنگدان لەسەر دوایین بژاردەی دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە کە درێژکردنەوەیەتی ماوەکەیەتی.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پاش رەتکردنەوەی پرۆژەکەی تێرێزا مەی و بژاردەی دەرچون بەبێ رێکەوتن دێت لە ماوەی دو رۆژی رابردودا.
بریتانیا تەنها دو رێگەی لەبەردەمدایە، دەرچون بەرێککەوتن یان دەرچون بەبێ رێککەوتن

 

پێشتر یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندبو، بریتانیا تەنها دو رێگەی لەبەردەمدایە، دەرچون بەرێککەوتن یان دەرچون بەبێ رێککەوتن، ئەوان ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەردو بژاردەکەی بریتانیا.

لەئێستادا کە پەرلەمان بژاردەی دەرچون بەرێککەوتنی پەسەندکردوە، بژاردەی درێژکردنەوە بەمادەی 50ی دەستور دوایین بژاردەی ئەو وڵاتە دەبێت.
ئەوەی ئێستا لەبەردەم پەرلەماندایە بژاردەی دواخستنی پڕۆسەکەیە بۆ ماوەیەکی کەم 

 

تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاندوە، ئەوەی ئێستا لەبەردەم پەرلەماندایە بژاردەی دواخستنی پڕۆسەکەیە بۆ ماوەیەکی کەم دواخستنی بۆماوەیەکی دورودرێژ کە جیابونەوەکە پەکدەخات.

ئەگەر ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی بریتانیا دەنگ بەدواخستنی پڕۆژەکە بدەن، پێشبینی دەکرێت دواخستنەکە بۆ 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ بێت و حکومەتیش لە خولێکی دیکەی دانوستانەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا پرسی رێکەوتن و رازییکردنی ئەوروپیەکان دەستپێدەکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP