فڕۆکەیەک لە جەزائیر کەوتە خوارەوە

- 3/14/2019 10:54:00 AM 13045 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیاکانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەکی سەربازی جەزائیر لە ناوچەی تەفراوی سەربە شاری وەهران کەوتوتە خوارەوە.

بەپێی میدیاکانی جەزائیر، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازی جەزائیر کەوتوەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکە سەربازییەکەی جەزائیر لەکاتی راهێنانی شەوانەی قوتابخانەی فڕۆکەوانی لەناوچەی تەفراوی سەر بە شاری وەهران لە جەزائیر کەوتوەتە خوارەوە.

میدیاکانی جەزائیر دەڵێن، فڕۆکەوانەکە خوێندکارێکی قوتابخانەی راهێنانی فڕۆکەوانی بوە بەناوی بوجادی محەمەد مەهدی و بەهۆی ئەو روداوەوە گیانی لەدەستداوە.

نیشانەکردن :

#جەزائیر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP