"رۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیر نەکەین"
لیوا حه‌سه‌ن نوری: دزینی پارەی نەخۆشخانەی شار بەرپرسی سیاسی لە پشت نیە

- 3/14/2019 10:33:00 AM 9035 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی لەسەر دزینی پارەی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکراون "باندبون" بەڵام وەک ئەو دەڵێت، "هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە پشتیانەوە نیە".

لیوا حه‌سه‌ن نوری، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئێستا وه‌ك سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ڕۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەین، بەڵام بڵاویناکەینەوە، چونکە دەڵێن سیناریۆیە دەکەونە توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە".
هه‌وڵ هه‌بوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌ سلێمانی وه‌ ئامانجیشیان هه‌بوه‌ 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هه‌وڵ هه‌بوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌ سلێمانی وه‌ ئامانجیشیان هه‌بوه‌ و دیارییان كردوه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ نه‌گونجێت ڕونكردنه‌وه‌ و ورده‌كاری زیاتر بخه‌مه‌ڕو، به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنه‌، هه‌وڵی تیرۆركردنه‌، هه‌وڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌."
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەسەر دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار باندبون

 

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەسەر دزینی پارەی نەخۆشخانەی شار وتی، "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەسەر دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار باندبون، چونکە پێنج کەس لەوانە پێشینەی تاوانیان هەبوو لەپێشتر لەسەر کوشتن و دزی و تەقەکردن دەستگیرکرابون."
هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە پشتیانەوە نیە

 

رونیشیکردەوە، "یەک بەیەکیان دانیان بەتاوانەکەیانداناوە، کە بەڵگە هەبو تاوانبار ناتوانێت نکوڵی لەتاوانەکە بکات هەمو ئەوانەش لەوانەن کە لەیاسا یاخین پاش ئەوە پێشتر لە زیندان ئازاد کراون، هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە پشتیانەوە نیە، نازانم ئەم بیرکردنەوەیە لەکوێوە هاتووە؟!، بۆ ڕێڕەوی ئەوانە بگۆڕێت کە ئیلا هەردەبێت بەرپرس و کەسێکی سیاسیان لەپشتەوە بێت؟!، شتی وانیە ئەمانە خۆیان کۆمەڵێک دزن بەرنامەیان داناوە و زۆر بە ئاسانی ئەم کارەیان کردووە."

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP