پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆسەی بە ئەندامبونی تورکیای لە یەکێتییەکە ھەڵپەسارد

- 3/14/2019 9:06:00 AM 6163 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پڕۆژە بڕیارێکی پەسەندکردوە و  بەپێی ئەو بڕیارە، پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپای هەڵدەپەسێردرێت.

کاتی پیری، نوێنەری هۆڵەندا لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە راپۆرتێکدا داوایکردبو پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا هەڵپەسیردرێت، پڕۆژەکەش بە 370 دەنگی ئەرێنی بەرامبەر 109 دەنگی نەخێر، پەسەندکرا.
داوا دەکرێت تورکیا کۆتایی بە بونی سەربازیی خۆی لە قوبرس بهێنێت

لە راپۆرتەکەدا رەخنە لە سیاسەتەکانی تورکیا گیراوە سەبارەت بە بەشی یۆنانییەکەی قوبرس و داواکراوە کە تورکیا کۆتایی بە بونی سەربازیی خۆی لەو دوورگەیە بهێنێت.

لە راپۆرتەکەدا وێرای ستایشکردنی رۆڵی تورکیا لە بەرامبەر پەنابەران، هاوکات نیگەرانی پیشاندراوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای کورستان.
لە روانگەی ئێمەوە بڕیارەکە بێ بەهایە و کاری پێناکرێت

دوای ئەو بڕیارە عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، "لە روانگەی ئێمەوە بڕیارەکە بێ بەهایە و کاری پێناکرێت".

چه‌لیك له‌هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویەتی، "ئه‌م بڕیاره‌ بێ به‌هایه‌، ده‌ریده‌خات كه‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چیتر چوەته‌ هاوشانی ئایدۆلۆژی راستڕه‌وه‌ تونده‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دووركه‌وته‌وه‌ له‌ پێشهاته‌كانی دیموكراتی و پشتگیریكارانی، له‌ روانگه‌ی راستڕه‌وه‌ تونده‌كانه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ جیهان".

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP