شوان عه‌توف به‌رهه‌مهێنانى فیلمی "په‌یكه‌رى دڵ"ی ته‌واوكرد

- 3/14/2019 8:55:00 AM 5361 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
ده‌رهێنه‌ر‌و ئه‌كته‌رى دیارى سینه‌ماى كوردى شوان عه‌توف، به‌رهه‌مهێنانى فیلمی په‌یكه‌رى دڵ-ی ته‌واو كرد‌و له‌ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ نمایشكردنى له‌ سینه‌ماكانى كوردستان‌و عێراق. 

شوان عه‌توف، ده‌رهێنه‌ر‌و ئه‌كته‌رى دیارى سینه‌ماى كوردى له‌باره‌ى فیلمه‌كه‌وه‌ بە خەندان-ی راگەیاند، "فیلمى په‌یكه‌رى دڵ یه‌كه‌مین ئه‌زمونى به‌رهه‌مهێنانى فیلمى درێژى منه‌‌و به‌رهه‌مى كۆمپانیاى كام پرۆده‌كشن‌و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه‌". 

فیلمه‌كه‌ له‌ سیناریۆ‌و ده‌رهێنانى شوان عه‌توف‌و چیرۆكى عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا‌و سیناریۆى لوقمان سوخه‌نده‌ره‌‌و شوان عه‌توف سیناریۆكه‌ى داڕشتوەته‌وه‌. 

عه‌توف ئاماژەی بەوەشکرد، "فیلمه‌كه‌ یه‌كه‌مین فیلمى میوزیكه‌ڵى كوردییه‌‌و فیلمێكى رۆمانسى كۆمیدییه‌". 

وتیشى، "قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له‌ مێژوی سینه‌مای كوردی، به‌هێز و تواناوه‌ كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م فیلمه‌ كردووه‌".

شوان عه‌توف رونیشیکردەوە، "به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌‌و له‌كۆتایى مانگى نیسان‌و سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى ئه‌مساڵدا له‌ سینه‌ماكانى كوردستان‌و عێراق نمایش ده‌كرێت‌و پاشان فیلمه‌كه‌ بۆ ڤێستیڤاڵه‌ نێوخۆیى‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP