هەواڵی ئەمڕۆ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڕیاریدا بەکارهێنانی فڕۆکەی بۆوینگ 737 MAX رابگرێت

- 3/14/2019 8:24:00 AM 9190 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڕیاریداوە هەموو جوڵەیەکی فڕۆکەی بۆوینگ 737 MAX لەسەر ئاسمانی عێراق رابگرێت.

تەلار لەتیف، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە دوێنێ چوارشەممەوە بڕیاری راگرتنی هەموو جوڵەیەکی فڕۆکەی بۆوینگ 737 MAX لەسەر ئاسمانی عێراق داوەو بڕیارەکەشی خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لەسەرجەم ئاسمانی عێراق تا کاتێکی نادیار جێبەجێ دەکرێت.

بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە 10ی ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی ئەسیوبی لە جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 کەوتەخوارەوە، کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی 149 سەرنشین و هەشت كارمەندی فڕۆكەكە.

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبییەکە کە بەرهەمی کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئەمریکی بو، چەندین وڵات لەنێوانیاندا ئەمریکا و بریتانیا و ئوستورالیا و سینگاپۆر و مالیزیا و عەممان بەکارهێنانی فڕۆکەی ( بۆوینگ  737 MAX ) یان راگرت.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP