پەرلەمانی بریتانیا دەرچونی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ رێككەوتن رەتكردەوە

- 3/13/2019 10:27:00 PM 2042 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو جارێکی دیكە پەرلەمانی بریتانیا بۆ پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەروپا کۆبوەوە و لەکۆی 312 دەنگ 308 دەنگ دژی دەرچونی وڵاتەکەیان بەبێ رێککەوتن دەنگیاندا.

مانگی پێشو پەرلەمانی بریتانیا بۆ یەکەمین جار دەرچونی وڵاتەکەی بەبێ رێکەوتن رەتکردەوە.

بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی بریتانیا پەرلەمانتاران ناچاردەکات دەنگ بەدواخستنی پرۆسەکە بدەن

 

دەنگدانی ئەمرۆی پەرلەمان لەسەر خواستی سەرۆکوەزیران بو هیچ پابەندبونێکی یاساییشی بۆ پەرلەمانتاران تێدانەبو، بەڵام بەشداریکردنی زۆرینەی پەرلەمانتاران و رەتکردنەوەی برێگزت بەبێ رێکەوتن کرایە رای گشتی بریتانیەکان.

بڕیاری ئەمڕۆی پەرلەمانی بریتانیا بۆ رەتکردنەوەی دەرچون بەبێ رێکەوتن پەرلەمانتاران ناچاردەکات دەنگ بەدواخستنی پرۆسەکە بدەن.

هاوکات دەنگدانی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاماژەیە بۆئەوەی کە بریتانیا ناتوانێت لە 29 ی ئەم مانگە لەیەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP