وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەتەكانی راگەیاند

- 3/13/2019 10:14:00 PM 8804 جار خوێندراوەتەوە

خەندان

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی موچەی تەواوی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2018 راگەیاند.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ خەندان رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 14/03/2019 موچەی هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەكە رۆژی شەممە 16/03/2019 موچە وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانی و وەزارەتی گواستنەوە و پلاندانان و کشتوکاڵ، هەروەها دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم و ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژی یەكشەممە 17/03/2019 موچەی وەزارەتەكانی رۆشنبیری و پیشەسازی و بازرگانی و ئاوەدانکردنەوە، هەریەك لە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 18-19/03/2019 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP