پەرلەمانی بریتانیا جارێکی دیکە دەنگدەداتەوە

- 3/13/2019 9:56:00 PM 900 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی بریتانیا جارێکی دیکە دەنگ لەسەر جیابونەوە بەرێکەوتن یان بەبێ رێککەوتن دەدات و سەرۆکی فەرەنساش وتی جارێکی تر لەگەل بریتانیا کۆنابنەوە.

بەپیی زانیارییەکانی رۆیتەرز، پاش رەتکردنەوەی پلانی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا لەلایەن پەرلەمانی بریتانیاوە، ئەمڕۆ چوار شەممە جارێکی دیکە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەوە دەدات کە ئایا دەرچون بەرێککەوتن بێت یان بەبێ رێکەوتن، سەرۆک وەزیرانیش دژی دەرچونە بەبێ رێکەوتن.
بریتانیا تەنها 16 رۆژی لەبەردەستدایە بۆ خۆیەکلایکردنەوە لەبارەی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا

 

لەئێستادا کە بریتانیا تەنها 16 رۆژی لەبەردەستدایە بۆ خۆیەکلایکردنەوە لەبارەی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا، پێدەچێت پەرلەمان هاوشێوەی مانگی رابردو جارێکی دیکە لەدژی دەرچون بەبێ رێکەوتن دەنگبدات.

پارتی پارێزگاران کە پێشتر پشتگیری دەرچون بەبێ رێکەوتنی دەکرد، چونکە پێیانوابو بریتانیا لەگەورەترین قەیران رزگاردەکات، لەئێستادا پاش رەتکردنەوەی پلانەکەی تێریزامەی بۆ دەرچون بەرێککەوتن ژمارەی ئەم گروپە لەزیادبوندان بەوپێیەی ترسیان لەوە هەیە ئەگەر پرسەکە بەلایەکدا نەخرێت برێگزت یات هەڵدەوەشێنرێتەوە یان دوادەخرێت، ئەمەش ئازاری زیاتری بریتانیەکان دەدات.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەخت لەسەر دەرچون بەرێکەوتن دەکاتەوە، بەڵام پێیوایە پەرلەمان خوێندنەوەی هەڵەی بۆ پرۆژەکەی کردوە و سوربون لەسەر ئەم هەلوێستە زیان بەبریتانیا دەگەیەنێت.

درێژکردنەوەی ماوەی برێگزت یەکێکە لە بژاردەکانی دیکەی بەردەم بەریتانیانەکان ئەگەر بەهەمان شێوەی جاری پێشو لەپەرلەمانەوە دەرچون بەبێ رێکەوتن رەتبکەنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP