قوباد تاڵەبانی: دەبێت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراوبێت

- 3/13/2019 9:25:00 PM 1414 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دەبێت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بەبێ جیاوازی مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری 2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سیداد ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوەوە.
کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی تورکیا دەتوانن ڕۆڵێکی باشتر ببینن لە گەشەکردنی ئابوریی هەرێمی کوردستان
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەت، لە کۆبونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێکرا و هەردولا هاوڕابون كه‌ بەهێزبونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا لە بەرژەوەندیی هەردولایە و هەر لەم چوارچێوەیەشدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی تورکیا دەتوانن ڕۆڵێکی باشتر ببینن لە گەشەکردنی ئابوریی هەرێمی کوردستان.

هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکانکرا و جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاندوە، دەبێت لەو ناوچانە بەبێ جیاوازی مافی هەمو پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی کرا و هەردولا دید و بۆچونی خۆیان لەمبارەیەوە خستەڕو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP