بینایەکی قوتابخانە روخاو زیاتر لە 100 منداڵ بون بەژێرەوە

- 3/13/2019 9:12:00 PM 2761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەپایتەختی بازرگانی نێجیریا بینای قوتابخانەیەکی سەرەتایی روخاو زیاتر 100 منداڵ بون بەژێرەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز،ئەمڕۆ چوار شەممە لەشاری لاگۆسی پایتەختی بازرگانی نێجیریا بینایەکی قوتابخانەیەکی سەرەتایی روخاو بەهۆیەوە زیاتر لە 100 منداڵ بون بەژێرەوە..
هەزاران کەس لە تیمەکانی فریاگوزرای و پۆلیس و هاوڵاتی گەشتونەتە قوتابخانەکە بۆ رزگارکردنی قوربانیان

 

پاش داڕمانی بیناکە هەزاران کەس لە تیمەکانی فریاگوزرای و پۆلیس و هاوڵاتی گەشتونەتە قوتابخانەکە بۆ رزگارکردنی قوربانیان، بەڵام هێشتا تەپوتۆزی بینا روخاوەکە رێگەنادات بە ئاسانی قوربانیان ببینرێن و رزگاربکرێن.

لەمبارەیەوە ئیبراهیمی فارینلۆی وتەبێژی ئاژانسی نیشتیمانی فریاکەوتنی خێرا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەنێوانیاندا منداڵانی قوتابخانەکە لەژێر داروپەردوە روخاوەکانی قوتابخانەکەدا ماونەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنیانن.

بەپێی لێدوانی دانیشتوانی ناوچەکە زیاتر لە 100 منداڵ لەنهۆمی سێیەمی قوتابخانەکەدابون، ئەوەش مەترسی روداوەکەی زیاتر کردوە.

قوتابخانەکە لەناوچەی (ئیتافاجی)بوە لەجزیرەی لاگۆس کە بەپایتەختی بازرگانی نێجیریا ناوزەند دەکرێت.


نیشانەکردن :

#نەیجیریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP