فەیسبوك كێشەی تێكەوت

- 3/13/2019 7:53:00 PM 4592 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ئەكاونتی بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك گرفتی تێكەوت، فەیسبوكیش رایدەگەیەنێت لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.

لەو بارەیەوە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەكارهێنەرانی ئاگاداركردۆتەوە كە كێشەكە بەهۆی كاركردن لە تۆڕەكەدا دروست بوە و وڵات بە وڵات بەردەوامی دەبێت، هۆكارەكەشی گێڕاوەتەوە بۆ گەشەپێدان و نوێكردنەوە و گۆڕانكاری لە تۆڕەكەدا.

تا كاتژمێر 9 ی ئەمشەو  بە كاتی هەرێمی كوردستان، كێشەكەی فەیسبوك بەردەوامە و ژمارەیەكی زۆر لە پەیجەكان لەسەر ئاستی جیهان ناتوانرێت بابەتی تێدا بڵاوبكرێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP