کەسایەتیەکی ئەفریقی بەراوردی نێوان سەرۆک کۆماری عێراق و نایجیریا دەکات

- 3/13/2019 4:03:00 PM 13449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسەرێکی ئەفریقی و ئەندامی بۆردی ئینستیوتی مێدیتریانە باس لە ڕۆڵی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و دەڵێت، "دەیەوێت عێراق بکات بە دوبەی و نمونەیەکی پێشکەوتوو پێشکەش بکات".  
زۆر سەرسام بوین کە سەرۆکی عێراق وتی، عێراق ناوجەرگەی ڕێگای ئاوریشمێکی نوێیە بەرەو دەریای ناوەڕاست

 

ڤەڵەری نیێمێکا سیڤا، نوسەری ئەفریقی و ئەندامی بۆردی ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، لە ئەنەلایزێکیدا کە لە مێدیتریانە بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، "ئێمە زۆر سەرسام بوین کە سەرۆکی عێراق لە 23ی نۆڤەمبەری 2018 لە ڕۆما لە میانەی بەشداری لە دیالۆگی مێدیتریانە وتی، عێراق ناوجەرگەی ڕێگای ئاوریشمێکی نوێیە بەرەو دەریای ناوەڕاست، کە ئەوەش وەرچەرخانێک بو بۆ عێراق".

ڤەڵەری نیێمێکا سیڤا کە نوسەرێکی ئەفرقییەو لە قوبرس مامۆستای زانکۆیەو لە هەمانکاتدا لە ئینستیوتی ئەوروپی بۆ کاروباری دیبلۆماسی دەخوێنێت لە وڵاتی پۆلەندا، هاوكات ئەندامی دامەزرێنەری پەیمانگەی مێدیتریانە-یە.
عێراق نەوتی هەیە نایجیریاش، عێراق گەندەڵی و جیاکاری تێدایە نەیجیریاش


ئەو کەیسی نایجیریا و عێراقی لەروی سیاسی و ئابوری بەڕێوەبردنەوە بەراورد کردوە، هاوکات بەیەکی چواندوە، و دەڵێت عێراق نەوتی هەیە نایجیریاش، عێراق گەندەڵی و جیاکاری تێدایە نەیجیریاش، عێراق داعش و توندڕەوی هەبو نەیجیریاش بۆکۆحەرام، بەڵام سەرئەنجام ئەم دوو دەوڵەتە هەردوکیان لە روی فیزیکییەوە سەرکەوتن بەسەر داعش و  بۆکۆحەرام-دا. 
سەرۆک بەرهەم یەکێکە لە سەرکردە لیبراڵیەکان کە هەموان چاویان لەسەر ئەوەیە عێراقێکی نوێ بونیادبنێتەوە

 

ڤەڵەری نوسیویەتی، "سەرۆک بەرهەم یەکێکە لە سەرکردە لیبراڵیەکان کە هەموان چاویان لەسەر ئەوەیە عێراقێکی نوێ بوندیان بنێتەوە، ئەو دەیەوێت عێراقێکی بەهێزی پێشکەوتو دروستبکات".

نوسەر لەبارەی چەکدارانی بۆکۆحەرام لە نایجیریا دەڵێت، "ئەو گروپە دەیەوێت مۆدێلێکی نوێی هاوشێوەی خەلافەتەکەی داعش لە نایجیریا بونیادبنێت، داعشیش هەوڵیدا مۆدلێکی نوێ لە خەلافەت دروستبکات کە لە سەدەی ناوه‌ڕاست حوکمی دەکرد".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP