بەپەلە

یەكەمین كۆنگرەی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

- 3/13/2019 2:43:00 PM 1827 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەكەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە كانتۆنی قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بە بەشداری 700 نوێنەر و ژمارەیەك لایەنی سیاسی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەژێر دروشمی "بە سازان و بڕیاردان عەفرین رزگاردەكەین و سوریایەكی فیدراڵی دیموكرات بنیاددەنێن"، بە بەشداری 700 نوێنەری ناوچە و كانتۆنەكانی رۆژئاوا، لەگەڵ ژمارەیەك شاندی ئیدارە سەربەخۆكان و پارتە سیاسیەكان، چالاكییەكانی یەكەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكرات لە هۆڵی ئارام تیگران لە كانتۆنی قامیشلۆ دەستیپێكرد.
ئەو كۆنگرەیە لە ئەنجامی شۆڕشی 14 ساڵەی پارتەكەمان ئەنجامدەدرێت

 

لە سەرەتای كۆنگرەكەدا عائیشە حەسۆ، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، "ئەو كۆنگرەیە لە ئەنجامی شۆڕشی 14 ساڵەی پارتەكەمان ئەنجامدەدرێت و بە هەوڵ و كۆششەكانمان و خوێنی شەهیدەكانمان بەسەر بیری دیكتاتۆری و سەرمایەداریدا خۆمان سەلماندوە."
راپۆرتی ساڵانەی كار و چالاكیەكانی پەیەدە و راپۆرتی نوسینگەی ژنان لە كۆنگرەكەدا دەخوێندرێتەوە

 

بە گوێرەی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەكە، راپۆرتی ساڵانەی كار و چالاكیەكانی پەیەدە و راپۆرتی نوسینگەی ژنان لە كۆنگرەكەدا دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەسەردەكرێت.  

هاوكات چاوەڕواندەكرێت لە ئەنجامی كۆنگرەكەدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ و بەرنامەی كاری ساڵانە دابڕێژرێت و ئەنجومەنی ئیداری و سەرۆكایەتی هاوبەش بۆ رێكخراوەكانی ئەو پارتە لە ناوچەی قامیشلۆ و دێرك هەڵبژێردرێن.

بەپێی ئاژانسی هاوارنیوز، كۆنگرەكە لە كار و چالاكییەكانی بەردەوامدەبێت و نوێنەران و شاندی بەشداربو وتەی خۆیان پێشكەشدەكەن.


نیشانەکردن :

#رۆژئاوای کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP