نه‌جمه‌دینی غوڵامی به‌رهه‌مە نوێكه‌ی بۆ كۆڵبه‌رانه‌

- 3/13/2019 2:14:00 PM 1138 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی، دوایین كاری هونه‌ری بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانیش پیشتیوانی بۆ ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نه‌جمه‌دین غوڵامی، هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر پێشوازی لێكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی باسی له‌ نوێترین كاری كرد، كه‌ بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌لایه‌ن بابه‌كڕ دڕه‌ییه‌وه‌ پێشوزای لێكرا و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پشتیوانی و هاوكاری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕی.

نه‌جمه‌دین غوڵامی له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئاواز و شیعری به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی هی خۆیه‌تی و به‌ نیازیشه‌ به‌م نزیكانه‌ كلیپێكی بۆ بكات.

به‌هۆی سه‌ختی ژیان و باری ئابوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردانی رۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیشه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر شه‌هید و بریندار ده‌كرێن و ئه‌م كاره‌ی نه‌جمه‌دینی غوڵامیش بۆ دۆخی ناهه‌موای ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP