ئێران لەبارەی "پڕۆژەی گوماناوی ئەتۆمی" هۆشداری دەدات

- 3/13/2019 1:45:00 PM 2638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ژمارەیەك لە وڵاتان "پڕۆژەی گوماناوی تایبەت چەكی ئەتۆمیان هەیە"و هۆشداریدا لەوەی ئەو كارە وڵاتەکەی ناچاردەكات لە پلانی بەرگری وڵاتەكەیدا بە ستراتیجیەكانیدا بچێتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، عەلی شەمخانی، بەپرسی باڵا لە ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاندوە، "ژمارەیەك لە وڵاتانی ناوچەكە، ئەو پارانەی لە بەرامبەر نەوتی وڵاتەكەیاندا وەریدەگرن لە پڕۆژەی گوماناوی تایبەت بە چەكی ناوكی خەرجیدەكەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پڕۆژە گوماناویانە هەڕەشەیە و جیهان دەخەنە مەترسیەوە".

شەمخانی راشیگەیاندوە ،"ئەو جۆرە هەڕەشە نوێیانە، ئێران ناچاردەكات لەسەر بنەمای سروشتی هەڕەشەی نوێ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ وڵاتەكەمان و هێزە چەكدارەكانمان، بە پلانە ستراتیجیەكانماندا بچینەوە."

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP