پارە دزراوەکە گەیشتەوە نەخۆشخانەی شار

- 3/13/2019 11:25:00 AM 6101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ پارەکە بەسەر کارمەنداندا دابەشدەکرێت.

سەباح هەورامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نەخۆشخانەکە رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و ژمارەیەک ئەمڕۆش پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە موچە وەردەگرن.

ژمارەیەک لە کارمەندانەکانمان براون بۆ لێکۆڵینەوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدان

 

وتیشی، "ژمارەیەک لە کارمەندانەکانمان براون بۆ لێکۆڵینەوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدان و دەستخۆشی لە پۆلیس و ئاسایش دەکەین کە توانیان لە ماوەیەکی کەمدا پارەکە بگێرنەوە".

دوێنێ سێشەممە زیاتر لە ملیارێک و 800 ملیۆن دیناری موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرا.

ئەمڕۆ بەیانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەنجامانی باندە دزییەکەی سلێمانی دەستگیرکران کە حەوت کەسن و خەڵکی سلێمانین.

پارەی دزراوى فەرمانبەرانى نەخۆشخانەى شار کە دوێنێ سێشەممە رفێندرا دۆزرایەوە و تاوانبارانى دەستگیرکران، درەنگانی شەوی رابردوش خەندان وەک یەکەم میدیا هەواڵی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی گروپەکەی بڵاوکردەوە.

شەوی رابردوش خەندان وەک یەکەم میدیا هەواڵی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی گروپەکەی بڵاوکردەوە و راگەیاند، کاتژمێر 1:45 خولەکی درەنگانی شەوی رابردو هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر توانیویانه‌ بگه‌نه‌ چه‌ند سه‌ره‌داوێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ رفاندنى پاره‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شار.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP