نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا

- 3/13/2019 9:31:00 AM 2019 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانی هەوڵەكاندا بۆ كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوتی خاو لە لایەن سعودیەوە، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەڕێژەیەكی كەم بەرزبونەوەی تۆماركردوە.  

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت نۆ سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 66.67 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا هەشت سەنت بە رێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 56.87 دۆلار. 

رۆژی دوشەممە 11ی ئازار،  بەرپرسێكی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵدەدات رێژەی وەبەرهێنانی نەوت كەمبكاتەوە و پشتگیری لە جێگیركردنی نرخی نەوت بكات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سعودیە لە پلانیدا هەیە رێژەی وەبەرهێنانەكانی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بگەیەنێتە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لەكاتێكدا لە ئێستادا رێژەكە 10 ملیۆن بەرمیل-ە لە ڕۆژێكدا.

بەشێوەیەكی گشتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی و برینت بەڕێژەی لەسەدا 25 بەرزبوەنەوەیان بەخۆوە بینیوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP