قوباد تاڵەبانی لەسەر موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لێدوانیدا

- 3/12/2019 9:01:00 PM 20607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شارو رایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەك موچەكانیان نافەوتێت.
دەزگا ئەمنیەكانی راسپارد بۆ دۆزینەوەی تاوانباران

 

سەمیر هەورامی بەرپرسی راگەیاندنی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی راسپاردوە ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ لێپێچینەوە لە ڕفاندنی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شارو دۆزینەوەی تاوانباران و ڕوبەڕوکردنەوەیان لەگەڵ یاسا".

موچەی كارمەندانی تەندروستی نافەوتێت

 

قوباد تاڵەبانی دڵنیاییشی داوەتە فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی کە مووچەکانیان نافەوتێت و ئەوە مافی ڕەوای خۆیانە.


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی #پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP