بەپەلە

کۆمسیۆنی هەرێم زانیاری لەسەر دابەشکردنی پارەی کارمەندان بۆ خەندان دەخاتەڕو

- 3/12/2019 2:27:00 PM 24165 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، رێکارەکان بۆ دابەشکردنی پاداشتی کارمەندان تەواو بوە، ئەگەر پشو نەبێت، ئەوا لە هەفتەی داهاتودا دابەشدەکرێت.

زەردەشت مەلا حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، وردبینی لە ناوی کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک کۆتایی پێهاتوە، تەنها ئەوەی ماوە کە بەڕێوەبەری نوسینگەی شارەکان بچن بۆ بانکەکان و پارەکە وەربگرن و دابەشیبکەن، لەماوەی رابردوشدا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکرا.

وتیشی، رەنگە بەهۆی پشوی نەورۆز و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بانکەکان قەرەباڵغ بن و دابەشکردنی پارەکە بکەوێتە دوای نەورۆز.

رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و کۆمسیۆنیش زیاتر لە 40 هەزار کارمەندی بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو رۆژە دامەزراند. 




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP