موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رفێندرا

- 3/12/2019 12:40:00 PM 35094 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە ملیارێک و 800 ملیۆن دیناری موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار رفێندراوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پارەی موچەی کارمەندان و پزیشکانی لە بانکی رەشید وەرگرتوە، بەڵام لە نێوان شەقامی ئۆرزدی و ئیبراهیم پاشا لە نزیک کەباب وەلی ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری پاتڕۆڵ پێشی ئۆتۆمبێلەکەی لێگرتون و پارەکەی لێبردون".
کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلەکە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دۆزراوەتەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابوە و ئۆتۆمبێلەکەی تەندروستی سلێمانیان بە پارەکەوە رفاندوە و کەمێک پێش ئێستاش ئۆتۆمبێلەکە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دۆزراوەتەوە.

سەچاوەکەی خەندان وتیشی، "ئەو پارەیەی موچەی ئەم مانگەی کارمەندان و پزیشکان کە رفێندراوە ملیارێک و 800 ملیۆن دینار بوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP