پۆمپیۆ و پادشای ئوردن لەبارەی "پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كۆبونەوە

- 3/12/2019 9:07:00 AM 1501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هەریەك لە جەیرد كوشنەر و جەیسن گرینبلات، راوێژكارانی كۆشكی سپی لەگەڵ شا عەبدوڵا-ی پادشای ئوردن لە واشنتن كۆبونەوە و لەبارەی "پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" گفتوگۆیانكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هەریەك لە مایك پۆمپیۆ و جەیرد كوشنەر و جەیسن گرینبلات، لە واشنتن لەگەڵ شا عەبدوڵا-ی پادشای ئودرن لە كۆبونەوەیەكی 45 خولەكیدا كە لە باڵیۆزخانەی ئوردن لەو وڵاتە بەڕێوەچو، باسیان لە پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كوشنەر و گرینبلات لەماوەی داوییدا لە گەشتێكیاندا لە وڵاتانی عەرەبی خلیج گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان كە تێیدا هەوڵیاندابو هاوڕایی بەرپرسانی عەرەب لە پشتیوانیكردنی كەرتی ئابوری لە پلانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرن، كە واپێدەچێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەماوەی چەند مانگی داهاتودا ئەو پلانە رایبگەیەنێت.
ترەمپ راگەیاندنی پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوادەخات

 

چەندجارێكە ترەمپ راگەیاندنی پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوادەخات و یەكێك لە هۆكارەكانیش لە رابردودا و لە كانونی یەكەمی ساڵی 2017، توڕەیی فەڵەستینیەكان بو لە دانپێدانانی ترەمپ بە قودس-دا وەك پایتەختی ئیسرائیل.
مایك پێنس و پادشای ئوردن لەبارەی مانەوەی هێزێكی كەمی ئەمریکا لە سوریا گفتوگۆیانكردوە

 

هاوكات، مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ دوشەممە لەگەڵ پادشای ئوردن كۆبوەوە و دواتر رایگەیاند، لەبارەی روبەڕوبونەوەی چەكدارانی داعش و بڕیارەكەی ترەمپ بۆ مانەوەی هێزێكی كەم لە سوریا گفتوگۆیانكردوە.

لەمیانی سەردانكەی دوێنێ دوشەممەدا، شا عەبدوڵا لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هاكاری سەربازی و بەرگری لەنێوان ئوردن و ویلایەتە یەكگرتوەكان، چاویكەوتوە بە پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا.

دوای كۆبوەنەوەكانی شا عەبدوڵا، باڵیۆزی ئوردن لە واشنتن لە راگەیندراوێكیاندا رایانگەیاند، لە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەدا بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری قەیرانە سیاسیەكانی ناوچەكە و هەوڵدان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە چوارچێوی رێسایەكی گشتگیردا نوێترین گەشەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدا باسكراوە لەگەڵ هاوكاریەكانی نێوان ئەردەن و ئەمریكا لەوبارەیەوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #ئوردن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP