نرخی نەوت بەرزبویەوە

- 3/12/2019 1646 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان -

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینی و هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری سعودیە بۆ رێكخراوی ئۆپیك لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیرییكردنی سعودیە لە رێكخراوی ئۆپیك

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ 11/3/2019، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو 84 سەنت بەزربونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆتە 66.58 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 72 سه‌نت به‌رزبۆتەوە و گه‌یشتۆتە 56.79 دۆلار بۆ یەك بەرمیل.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیرییكردنی سعودیە لە رێكخراوی ئۆپیك، لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت پێش مانگی حوزەیرانی داهاتو.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP