ماوەی یەك مانگ مۆڵەت دەدرێتە سێ كۆمپانیا گەورەكەی گواستنەوە

- 3/11/2019 11:40:00 PM 17286 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان -

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق، پێویستە كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنەوە لە ماوەی یەک مانگدا ئاستی خزمەتگوزارییەکانیان باش بکەن.

ئاژانسی ئیخباریە بە پشت بەستن بە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە دەستەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری (زین، ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم) کۆبوەتەوە بە مەبەستی گفتوگۆگردن لەسەر باشکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی هاوڵاتیانی دەكەن.
دەبێت لە ماوەی یەك مانگدا پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی پەیوەندی باش بكەن

 

لە بەشێكی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی خراپی خزمەتگوزاری پەیوەندیەکانی ئەو کۆمپانیایانە کراوە كە لە عێراق پێشكەشی دەكەن، دوای ئەوەی تیمە هونەریە تایبەتەکان پشکنینیان بۆ ئاستی خزمەتگوزاریی ئەو کۆمپانیایانە کردوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستەکە ماوەی یەک مانگی دیاریکردوە بۆ کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، پێویستە لەو ماوەیەدا خزمەتگوزاریەکانیان باش بکەن و چارەسەری خاڵە خراپ و لاوازەکانی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن بکەن لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

ئەوەشخراوەتەرو، دوای ئەو بەروارە رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئەگەر هاتو لە خراپ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکاندا بەردەوامبن.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP