دایناسۆرێکی نوێ لەئوستورلیا دۆزرایەوە

- 3/11/2019 10:59:00 PM 27157 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
زانایان ئاسەواری دایناسۆرێکی نوێیان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( بی بی سی نیوز) ، زانایان ئاسەواری دایناسۆرێکی نوێیان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزییەوە کە مێژویی بونی لەسەر زەوی بۆ 125 ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە.
پێدەچێت قەبارە و کێشی هێندەی کەنغەرێکی بچوکی ئوستورالی بوبێت

 

پاشماوەی ئێسکوپروسکی دایناسۆرەکە لەناو تاشەبەردی دەریاکان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزراوەتەوە.

بەوپێیەی شەویلگەکانی لەبەشی سەرەوەی کەشتی گالیۆن دەچێت، دایناسۆرەکە ناوی ( گالیۆنۆسۆرس)ی لێنراوە و پێدەچێت قەبارە و کێشی هێندەی کەنغەرێکی بچوکی ئوستورالی بوبێت کە پێیدەوترێت ( واڵەبی).

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە ددانەکانی تیژنین و پێدەچێت دایناسۆرێکی روەکخۆر بوبێت، بەوپێیەش قاچەکانی پێشەوەی زۆر بچوک بوە و بەکارینەهێناوە، دایناسۆرێکی زۆر بچوک بوە، بەڵام کلکێکی درێژی هەبوە.

ئەم دۆزینەوە نوێیەی جیهانی دایناسۆرەکان لە جۆرناڵی ( پالیۆنتۆلۆجی) بڵاوکراوەتەوە.


نیشانەکردن :

#ئوسترالیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP