قوباد تاڵەبانی لە ئەستۆنیا گفتوگۆ لەسەر حكومەتی ئەلكترۆنی پێشكەوتو دەكات

- 3/11/2019 6:59:00 PM 5931 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكۆبونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  جێگری سەرۆكوەزیرانی ئەستۆنیا باس لە سیستمی حكومەتی ئەلكترۆنی پێشكەوتو دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11-3-2019 لەسەر بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی ئیستۆنیا و بەسەردانێكی فەرمی،  قوباد تاڵەبانی  گەیشتە تالینی پایتەختی كۆماری ئیستۆنیا.
حكومەتی ئەستۆنیا ئامادەیە هاوكاری حكومەتی هەرێم بكات بۆ سودوەرگرتن لە سیستمی ئەلكترۆنی پێشكەوتو

 

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، لە كۆبونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و  تایمار پیتیرکوپ جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیستۆنیا كرا، بەتایبەتی لە بواری سوود وەرگرتن لە سیستمی حكومەتی ئەلەكترۆنیی پێشکەوتوی ئەو وڵاتە و چۆنیەتیی سود وەرگرتنی بۆ هەرێمی كوردستان كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی کاروباری حکومەت و خزمەتی باشتری هاوڵاتیان.

شاندی ئیستۆنیا قۆناغەكانی حكومەتی ئەلەكترۆنیی وڵاتەكەیان بۆ قوباد تاڵەبانی ڕونكردەوە و ئامادەییان دەربڕی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن تا سودی لێوەربگرن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP