شەڕڤانان هێرشی زەمینیان بۆ سەر دوایین پاشماوەكانی داعش دەستپێکرد

- 3/11/2019 11:31:00 AM 2905 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا كۆتا هێرشەکانیان دەستپێکرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنێ یەكشەممە، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا دوایین هێرشیان ئەنجامداوە و شەڕڤانان لەگەڵ چەكدارانی داعش-دا لە روبەڕوبونەوەدان.
باغۆز دوایین ناوچەی نیشتەجێبونە كە تا ئێستا لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدا ماوە

 

سەرەڕای ئەوەی باغۆز دوایین ناوچەی نیشتەجێبونە كە تا ئێستا لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدا ماوە، بەڵام جێگەی هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ ناوچەكانی دەوروبەری كە چالاكی توندڕەویان تێدا ئەنجامدەدات.
 لە دوێنێوە هیچ هاوڵاتیەكی سیڤیل لەژێردەستی پاشماوەی چەكدارانەوە نەهاتوەتە دەرەوە 


شەوی رابردو شەڕڤانان چەند چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکرد

موستەفا بالی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، لە دوێنێوە هیچ هاوڵاتیەكی سیڤیل لەژێردەستی پاشماوەی چەكدارانەوە نەهاتوەتە دەرەوە و هێزەكانیشیان هەستیان بەبونی هاوڵاتیانی سیڤیل نەكردوە، ئەوەش بوەتە هۆی بڕیاردانیان لە هێرشكردن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی مانگی رابردودا زیاتر لە چوار هەزار چەكداری پاشماوەكانی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە كردوە و سەدان هاوڵاتی سیڤیل لەژێر دەستیان رزگاركراوە.

راگەیاندنی شەڕڤانان رایگەیاندوە، چەكدارانی بیانی لە پاشماوەكانی داعش توندترن و تا ئێستاش لە ناو مۆڵگەكانیاندا خۆیان جێگیركردوە و ئامادەن تا كۆتایی بجەنگن.


نیشانەکردن :

#شەڕڤانان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP