هەوڵی لابردن یان كەمكردنەوەی تێچوی ڤیزە دەدرێت

- 3/10/2019 11:58:00 PM 3039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمانكرد لەسەر لابردنی ڤیزە لە نێوان عێراق و ئێران.

لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه‌:" له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمانكرد لەسەر كەمككردنەوە یان لابردنی ڤیزە لە نێوان عێراق و ئێران.
گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ یان به‌ته‌واوەتی لابردنی تێچوی ڤیزه‌ی نێوان ئێران و عیراق ده‌كرێت

 

زەریف وتیشی: " لە سەردانەكەی رۆحانی بۆ عێراق و كۆبونەوەی لەگەڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ یان به‌ته‌واوەتی لابردنی تێچوی ڤیزه‌ی نێوان ئێران و عیراق ده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە سبەی كۆبونەوەی دیكە ئەنجامدەدرێت و پێدەچێت هەواڵی خۆش له‌و باره‌یه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سبەی دووشەمە 11ی ئاداری 2019 بە سەردانێکی فەرمی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە. هەر بەو بۆنەیەشەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئێستا لە بەغدایە و سەرقاڵی ڕێکخستن و ئامادەکاری کردنە بۆ سەردانەکەی ڕۆحانی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP