بەپەلە

کەرکوک؛ منداڵێکی تەمەن دو رۆژ بە فڕێدراوی دۆزرایەوە

- 3/10/2019 11:30:00 PM 3133 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دو رۆژ لە نزیک نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک دۆزرایەوە.

مقەدەم فەرهاد مەحمود ئەحمەد، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە خەندان-ی راگەیاند، منداڵێکی تەمەن دو رۆژ لە نزیک نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک دۆزرایەوە و بارودۆخی تەندروستی تێکچوبو.
دو رۆژە لەدایك بوە و تەندروستی خراپ بوە

 

وتیشی، پێدەچو منداڵەکە لە بەیانییەوە فڕیدرابێت، چونکە بارودۆخی تەندروستی باش نەبو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک دوای پشکنینەکان دەرکەوت کە منداڵەکە بە شەش مانگی لە دایکبوە و تەمەنی دو رۆژە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

سەبارەت بە هۆکاری فڕێدانی منداڵەکە وتیشی، تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر روداوەکە بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP