عەمار حەكیم 6 جار داوایەكی سعودیە بۆ سەردانكردنی ریاز رەتدەكاتەوە

- 3/10/2019 11:06:00 PM 1602 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێكی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق رایگەیاندوە، سعودیە شەش جار بانگهێشتی عەمار حەكیم-ی كردوە بۆ وڵاتەكەی و هەر شەش جارەكە ئەو بانگهێشتەی لە لایەن عەمار حەكیم-ەوە رەدكراوەتەوە.

بە پێی تۆڕی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی، سەرچاوەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق رایگەیاندوە، عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق شەش جار لە لایەن سعودیەوە بانگهێشتكراوە و هەر شەش جارەكە ئەو بانگهێشتەی رەدكردوەتەوە و بۆ سەردانیكردنی بۆ ئەو وڵاتە مەرجی داناوە.
كێشەی شیعەكانی سعودیە لە ڤیزا و لابردنی كۆت و بەندەكانی گەشتكردنیان بۆ عێراق سەرەكیترین مەرجەكانی عەممار حەكیمە

 

ئاماژەی بەوەشداوە، كێشەی شیعەكانی سعودیە لە ڤیزا و لابردنی كۆت و بەندەكانی گەشتكردنیان بۆ عێراق سەرەكیترین مەرجەكانی عەممار حەكیم-ە بۆ سعودیە.

رونیشیكردەوە، حەكیم بە مەبەستی كۆبونەوەی لەگەڵ پاشای بەحرەین لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە داوای ئامادەكاریكردوە تا بتوانن لەسەر كێشەكانی شیعەكانی بەحرەین گفتوگۆبكەن، بەو هۆكارەی شیعەكانی بەحرەین-یش بەهەمانشێوە وادەڕواننە ئەو سەردانە كە دەستكەوتی هەبوە و تەنها سەردانێك نەبوە بۆ وەستانی هەردو بەرپرسی باڵا لەبەردەم چاوی كامێراكاندا.


نیشانەکردن :

#عەممار حەكیم #سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP