سبەی موچەی مامۆستایان بە پاشەکەوتەوە دابەشدەکرێت

- 3/10/2019 8:57:00 PM 154261 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردو دەستیپێکردو وابڕیارە سبەی موچەی مامۆستایان دابەشبکرێت و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت" موچەی مامۆستایان بە پاشەکەوتەوە دابەشدەکرێت".

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، وابڕیار بو لەم مانگەوە موچە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە پێشدا لیستی موچە بە پاشەکەوتەوە بۆ دارایی و بۆ بانک نێردراوە، دەبو لیستەکە بگۆڕن، بۆ ئەوەی موچە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت، بەڵام ئەوە کاتی دەوێت.

تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو موچەیەی کە دەمێنێتەوە وەریدەگرن

 

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە گۆڕینی لیستی موچە کاتی زۆری دەوێت، بەوهۆیەوە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە دوادەکەوێت، بۆیە سبەی بە پاشەکەوتەوە موچە دابەشدەکرێت و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو موچەیەی کە دەمێنێتەوە دابەشدەکرێت.

دوای سێ ساڵ لە بڕیاری پاشەکەوتی موچە بەسەر فەرمانبەراندا رۆژی 8 ئەم مانگە نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP