بەپەلە

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی پێشمەرگەوە
لیژنەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

- 3/10/2019 2:59:00 PM 10913 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات و سەبارەت بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ موچەی پێشمەرگە دانراوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو لیژنەیەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ هەریەک لە لیژنەیەکی ژمێریاری وەزارەتی بەرگری عێراق  وەزارەتی دارایی عێراق روێوشوێنی خەردجکردنی ئەو 68 ملیار دینارە دابنێن کە بۆ موچەی پێشمەرگە دابینکراوە لە بودجەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بودجەیە لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ پێشمەرگە دابینکراوە، لە چوارچێوەی بودجەی 2019ی عێراقدایە.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، مانگانە 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و 68 ملیار دینار بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخانکراوە.

هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 ەوە مانگانە بڕی 317 ملیار دیناری لە بەغداوە بەدەست دەگات، بەڵام بەپێی یاسای بودجەی عێراق کە پشکی هەرێمی کوردستانی تێدا دیاریکراوە پێدەچێت لەم مانگەوە مانگانە 522 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکرێت، بەوەش حکومەتی هەرێم دەتوانێت کۆتایی بە پاشەکەوتی موچە بهێنێت

نیشانەکردن :

#پێشمەرگە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP