هاوڵاتیانی باغۆز و ئەندامانی داعش بە لێشاو بەرەو ناوچەکانی ژێردەستی شەڕڤانان هەڵدێن

- 3/10/2019 9:34:00 AM 3190 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوڵاتیانی شارۆچکەی باغۆز و ئەندامانی داعش بە لێشاو لەناوچەکانی خۆیان هەڵدێن و بەرەو ژێر دەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەچن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، هەڵهاتنی لێشاوی هاوڵاتیانی باغۆز کە لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە لەگەڵ چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و بە ئەندازەی شەپۆلێکی گەورەی مرۆییە.

زیاتر لە چوار هەفتەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) چاوەڕوانن سەرکەوتنیان بەسەر خەلافەتەکەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا رابگەیەنن، بەڵام واپێدەچێت مۆڵگەیەکی بچوکی گەمارۆدراو کە کەوتوەتە نێو ناوچەیەکی چۆڵەوە لە کەناراوەکانی ڕوباری فورات تا ئێستاکە کۆتایی نەهاتبێت. 
لێشاوی خەڵک و ئەندامانی داعش لەسەرو هەموو چاوەڕوانیەکەوە بوو

 

بەپێی ئاژانسە فەرەنسیەکە، "لێشاوی ئەو خەڵک و ئەندامانەی داعش کە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن لەسەرو هەموو چاوەڕوانیەکەوە بوو".

لەکاتێکدا دەیان هەزار ژن و مناڵ و پیاو، هەر لەمانگی 12ی 2018 ەوە تا ئێستا لەمۆڵگە بچوکەکەی داعشەوە دێنە دەرەوە، کە کەوتوەتە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە واتا باغۆز، زۆربەیان بەهۆی شەڕو گەمارۆکەوە هەڵاتوون.
شەڕڤانان هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە باغۆز خاوکردوەتەوە

 

هەندێک لەو هاوڵاتیانە لەڕێگەی بارهەڵگرەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئەلهول، لەوکاتەدا کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە شارۆچکەکە خاوکردەوە بۆئەوەی ئەو خەڵکە نەبنە قوربانی، بەڵام تا ئێستا شارۆچکەکە لەلایەن شەڕڤانان و هێزەکانی هاوپەیمانانەوە گەمارۆدراوە.

نیشانەکردن :

#شەڕڤانان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP