هۆكی گومرگی یان پێناسەی گومرگی؟

- 3/9/2019 9:55:00 PM 3567 جار خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرت: دانا سۆفی برایم

‎له‌سه‌ره‌تایی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرتییه‌ شیكاریه‌ وشه‌یەكی نوێت دێته‌ به‌رچاو ئه‌ویش وشەی (هۆك)ـه، ئه‌م وشه،‌ كاتی خۆی له‌ سنوری پارێزگای د‌هۆك به‌كار ده‌هێندراو بۆ وه‌رگرتنی باجی كه‌ل و په‌له‌كان له‌و شاره‌دا و وشه‌یێكی ڕه‌سه‌نی كوردییه.
‎هه‌ر زوو میدیاكان كه‌وتنه‌ هه‌ڵه‌یەكه‌وه‌ به‌ بینه‌راو و خوێندراو، میدیاكان هاتن وشه‌ی (تعریفه‌) به‌ (ته‌عریف) تێگه‌یشتن و پێناسه‌یان كرد، ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێمیش كه‌وته‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه‌، چونكە تەعریفە لە زانستی ئابوری دا : بۆ باج و(رسومات)ی لەسەر كاڵا هاوردە و هەناردەكانی ناوچە سنوری و مەرزە نێودەوڵەتیەكان بەكار دێت.
‎پێشتر هەر هەر دەستەواژەی (تاریفەی گومرگی ) بەكاردەهات. (پێناسەی گومرگی) كە تەرجەمەی حەرفی عەرەبی (التعریفە الجمركیە) یە ، هەڵەیەكی زەقە و وشەی (تعریفە) بە مانای ( رسومات) یاخود باج دێت نەك ’پێناسە ’ چونكە بە هەمان شێوە لە ئینگلیزی (Tariff) ، لە فارسی(تعرفە) و لە توركی (tarife) و لە زۆربەی زمانە ئەوروپی و جیهانیەكان بەكاردێت .
‎بڕیاری تاریفەی گومرگی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌:
‎به‌ پێی بڕیاره‌كانی ناو فه‌رمانه‌ وه‌زاریه‌كه‌ هه‌ندێك كه‌ل و په‌ل باجیان له‌سه‌ری زیادی كردووه‌ له‌ وانه‌ش مۆبایل و ئۆتۆمببێلی.
‎پرسیارێك دێته ئاراوه‌ ئه‌م تاریفەی گومرگی هه‌رێم و بغدا له‌ سوودی كێیه‌ و له‌ زه‌ره‌دمه‌ندی كێیه‌؟!
 
ئۆتۆمبێل و تاریفەی گومرگ
 
‎به‌ دڵنایه‌وه‌ زه‌رد مه‌ندی یه‌كه‌م هاولاتییان و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانن وه‌ گومرگی هه‌رێمیش زیانی به‌رده‌كه‌وێت، چــــۆن؟
‎سێكته‌ری بازرگانی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان بووژانه‌وه‌یێكی باشی به‌ خۆی بینیوه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و جۆراو جۆر له‌ شه‌قامه‌كان و پێشانگاكاندا بوونی هه‌یه‌، یه‌كێكی تریش له‌ بووژانه‌وه‌كان هاتنی ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی به‌كارهاتوو بوو.

‎پێش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق زۆربه‌ی كڕیارانی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی سه‌نته‌ری شاره‌كان كڕیار و بازرگانی عه‌ره‌ب بوون، له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كانی عێراقه‌ و باشوره‌وه‌ ده‌هاتن، چونكه‌ باجی ئۆتۆمبێل له‌وێدا گرانتربوو به‌م شێوه‌یه‌ نرخی ئۆتۆمبێل گرانتر بوو له‌ چاو هه‌رێمی كوردستان.(خاوه‌ن پێشه‌نگایێكی ئۆتۆمبێل وتى)
‎لێره‌دا كڕیاری عه‌ره‌ب له‌ كوردستان به‌ شێوه‌یێكی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه‌،
‎پشكی شێر به‌ربازرگانانی ئۆتۆمببێل له‌ كوردستان ده‌كه‌وێت زه‌رد مه‌ندی یه‌كه‌من له‌م بڕیاره‌ نوێیه‌.
‎لێره‌دا حكومه‌تی عێراق به‌م بڕیاره‌ی بازرگانن ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی خۆیان و گومرگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌م بڕیاره‌ هه‌م حكومه‌ت و هه‌م بازرگانانی عێراق سوود مه‌ندی یه‌كه‌من، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێم بێ ئاگا له‌ بازرگانی ئۆتۆمبێل و بازرگانانی ئه‌م بواره‌ هات له‌ چاو پڕوكانێك بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی له‌ گومرگه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردا.
 
‎مۆبایل و تاریفەی گومرگ

‎به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ مۆبایلی زیره‌ك( سمارت فۆن) له‌ بازاره‌كانی كوردستان كه‌م ‌بۆیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش چاو چنۆكی بازرگانانی ئه‌م بواره‌ له‌ كوردستان پیشانده‌دات پێش بڕیاره‌كه‌ هه‌موو مۆبایلی كۆگا و دووكانه‌كانییان خسته‌وه‌ ژوره‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌ر پێش بڕیاره‌كه‌ كه‌وتن و مۆبایلی زیره‌كییان گران كرد له‌سه‌ر كڕیاران له‌چاو نرخی پێش خۆی.
‎لێره‌دا جارێكی تر نا ئه‌كتیڤی لیژنه‌كانی بازرگانیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێـت له‌ بازاره‌كانی هه‌رێم، ده‌بوو له‌گه‌ڵ كاتی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ چاودێری بازاریان كردبا و سه‌ر پێچی كارانیشیان سزادابایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نموونه‌یەكمان نه‌بینی.

‎خۆراک و تاریفەی گومرگ
 
‎ شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەرى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ بۆ یەکێک لە سایتەکان رونی دەکاتەوە کە بەپێى (پێناسەى)! گومرگیى حکومەتى هەرێمى کوردستان بابەتە خۆراکییە سەرەکیەکان وەک برنج و ئارد و رۆن و شەکر لە گومرگ بەخشرابون و هیچ رەسمێکى گومرگیان لەسەر نەبو، بەڵام ئێستا و بەپێى پێناسە نوێیەکە رەسمى گومرگییان دەبێت، هەروەها ئاژەڵ بە بچوک و گەورەوە بەهەمان شێوە پێشتر بەخشرابون، ئەوانیش بەپێى پێناسە نوێیەکە رەسمى گومرگییان دەبێت، "بەڵام رێژەى ئەو گومرگانەى دەچێتە سەریان رێژەیەکى زۆر کەمە و کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر بازاڕ و نرخیان نابێت".
 
بەپێی بڕیارەکە بێت وەکو بەرێوەبەری دەروازەی باشماغ باسی لێوەکرد کە دەروازەیێکی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێرانە بابەتە خۆراکیەکان باجیان دەچێتە سەر، لێرەدا جارێکی تر حکومەتی ھەرێم بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی بەلاوە ناوە، بەڵام جارێکی تر بە تایبەتی لیژنەکانی چاودێری بازار و لیژنەی بازرگانی پێویستە چاودێری چڕی بازار بکەن و نەھێڵن نرخی خۆراک بەرزبێتەوە بێت، هاوڵاتیانیش هۆشیار بن له‌به‌رامبه‌ر بازرگان و مۆڵ و هایپه‌ر ماركێت و سۆپه‌ڕماركێت ومینی ماركێته‌كان له‌ گران بوونی زیاد له‌ نرخدا لیژنه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
 
‎ لەم بڕیارە نوێیەدا ھاولاتی کوردستان ی باشور و حکومەتی ھەرێمی کوردستان  زیانمەندی یەکەمن، بە تایبەتیش ھاولاتی، داھاتووش سەلمێنەری ئەوە دەبێت، پێویستە حکومەتی داھاتوو زیاتر لەم پرسانه‌ و ئەو سێکتەرانەی راستەوخۆ بە ژیانی په‌یوه‌ندیان به‌ گوزەرانی ھاوڵاتیانی ھەرێمەوە ھەیە چاوکراوەتر و بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی لەبەرچاو بگرن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP