حكومەت 9 ملیار دۆلار قەرزداری فەرمانبەرانە
عەلی حەمەساڵح شێوازەكانی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

- 3/9/2019 6:19:00 PM 106472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم 9 ملیار دۆلار قەرزداری موچەی فەرمانبەرانە، دەشڵێت، ئەو موچەیەی كە بڕیارە لە سبەی یەكشەممەوە دابەشبكرێت موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوە.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند،"بەپێی سیستمی پاشەكەوت كە لە مانگی 2 ی 2016ەوە جێگیركرا، بەڵام پێش ئەو بەروارەش حكومەت دو موچە قەرزداربو، بەو پێیەش حکومەتی هەرێم بە تێکڕا نزیکەی 9 ملیار دۆلار قەرزاری موچەی فەرمانبەرانە".
هەمو 30 رۆژ جارێك موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت دەدرێت

 

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی:"ئەو موچەیەی سبەینێ دابەشدەکرێت موچەی مانگی 12 یە و دوای ئەوەش هەمو 30 رۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت".

لەبارەی چۆنیەتی پێدانی موچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە فەرمانبەران، عەلی حەمەساڵح وتی:"هەمو 30 رۆژ جارێك بڕیاروایە موچەیەك بدرێتە فەرمانبەران، بۆیە هیچ زانیارییەكم نیە لەسەر ئەوەی كە موچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەكرێتە پاشەكەوت یاخود نا، بەڵكو ئەوەی من زانیارییم هەبێت "زەعف" دەكرێت.

دەبێت بیر لەوەبكرێتەوە مانگانە رێژەیەك لە قەرزەكان بدرێتەوە فەرمانبەران

 

سەبارەت بەچۆنێتی دانەوەی قەرزەکانی فەرمانبەران، عەلی حەمە ساڵح وتیشی، "بەڕاستی ئەوە شەفافیەتی نەوت و بوجە و دامەزراوەكانی دەیزانێت، بەڵام ئەوەی بیرمانلێكردۆتەوە دەبێت لە قۆناغی یەكەمدا قەرزەكانی هاوڵاتیان جێگیرببێت، دواتر بۆی بخرێتە هەژمارێكی بانكیەوە كە فەرمانبەر بتوانێت مامەڵەی پێوەبكات، لە حەقەكانی ئاو و كارەبا و رسومەتەكانی دیكە و باج، هەروەها بیر لەوە بكرێتەوە كە بەپێی باشبونی دۆخی دارایی، مانگانە رێژەیەك لەو قەرزانە لەگەڵ موچە بدرێتەوە بە فەرمانبەران".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP