هەواڵی ئەمڕۆ

کۆریای باکور سەرقاڵی ئامادەکردنی موشەکی ئەتۆمییە

- 3/9/2019 2:31:00 PM 3060 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

لە چه‌ند وێنه‌یه‌كی مانگە دەستکردەکانەوە دەردەکەوێت، کۆریای باکور سەرقاڵی ئامادەکردنی موشەکی ئەتۆمییە.

چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان ئەوە نیشاندەدەن کە کۆریای باکور سەرقاڵی دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمییە

بەپێی هه‌واڵێكى تۆڕی هەواڵی BBC، بەپێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کە وتبوی کۆریای باکور چالاکییە ئەتۆمییەکانی رادەگرێت، چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان ئەوە نیشاندەدەن کە کۆریای باکور سەرقاڵی دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمییە لەنزیک پایتەختی وڵاتەکەی.

لەوێنەکاندا ئه‌وه‌ به‌دیارده‌كه‌وێت، وێستگە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور لەناوچەی "سانومدۆنگ" دروستدەکرێت، ئەو ناوچەیەی کە زۆربەی موشەکە ئەتۆمییەکانی دیکەی موشەکە بالیسکییەکانی دیکەی تێدا دروستکراوە. 

ئەم زانیارییانە پاش بڵاوکردنەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەم هەفتەیەدێت، کە ئاماژەیان بەدروستکردنی بنکەی سەرەکی موشەکی کۆریای باکور کردبو لەناوچەی "سۆهای".

لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوریش پرۆسەکە وەستێنرا

ساڵی رابردو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەکی سۆهای دەستیپێکرد و لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوریش پرۆسەکە وەستێنرا.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زۆر بێئومێد دەبێت ببینێت کۆریای باکور تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامدەدات، بەڵام ئەوان پەلەناکەن و چاوەڕێ دەکەن بزانن چی دەگوزەرێت.

A photo released by the official North Korean Central News Agency (KCNA) shows North Korean leader Kim Jong Un (R) and US President Donald J. Trump (L) meeting in Hanoi, Vietnam, 28 February 2019.

شارەزایانی سیاسەتی کۆریای باکوریش پێیانوایە ئەوەی دەبینرێت پێدەچێت دروستکردنی مانگی دەستکرد بێت نەک موشەکی ئەتۆمی.

بەڵام، بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندوە تەنانەت دروستکردنی مانگی دەستکردیش پێچەوانەی وتەکانی کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکورە کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی کردبو. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP