ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆکوژی له‌ باشورى مه‌نبج رویدا

- 3/9/2019 1:58:00 PM 2404 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنی تەقینەوەکە

خه‌ندان-

ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌ باشورى مه‌نبج، له‌ رۆژئاواى كوردستان رویدا كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو برینداربون.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، تەقینەوەیەکی خۆكوژى بەئاراستەی بەشی باشوری مەنبج رویداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربون.

بەپێی زانیارییەکان خۆکوژەکە، لەناو ئۆتۆمبێلێکدابوە  لەسەر شاڕێی بەشی باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج و خۆی تەقاندۆتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوچەکەش گەیشتونەتە سەر شوێنی تەقینەوەکە و لێکۆڵینەوەیان له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP