تۆڕی تاڕگێت: ته‌نها له‌سه‌دا 10ی دامه‌زراوه‌كان هاوكارن له‌ پێدانی زانیاری

- 3/9/2019 12:09:00 PM 1857 جار خوێندراوەتەوە
تۆڕی تاڕگێت

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

تۆری تارگێت سێیه‌م راپۆرتی بۆ شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا له‌ باره‌ی هەڵسەنگاندن و ئاستى جێبەجێکردنى یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارى بڵاوكرده‌وه‌.

فەرمان رەشاد، سەرپەرشتیارى تۆڕى تارگێت بۆ شەفافیەت و سەروەرى یاسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند،  زۆربەى دامەزراوەکان یاساى دەستکەوتنى مافى زانیارى زۆر بەباش و گونجاو دەزانن، بەڵام پابەندیان بەگوێرەى یاساکە نیە، لەبەشێک لەدامەزراوە و وەزارەته‌كانیش گرنگى بەداواکارى پێدانى زانیارى نادرێت تاوەکو ئێستا تەنها وەزارەتەکانى پەروەردە، بازرگانى و پیشەسازى کلێشەى تایبەت بەپێدانى زانیاریان هەیە.

راپرسیه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی دابه‌شكردنی 100 فۆرم بوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌بونى زانیارى

له‌ باره‌ی ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ وتی، راپرسیه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی دابه‌شكردنی 100 فۆرم بوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌بونى زانیارى لەسەر یاساى مافى دەستکەوتنى زانیارى لە 39.1% به‌شداربوانی دەڵێن زانیاریمان هەیە ، لە 39.1% دەڵێن تاڕادەیەک و لە 21.8% دەڵێن زانیاریمان نیە، لەوەڵامى ئەو  پرسیارەی کە دەلێت پشتش بەچى بەستوە بۆدەستکەوتنى زانیارى، لە 55.8% لەوەڵامدا وتویانە پشتيان بەپەیوەندى کەسى و تایبەت بەستوە ، لە 25.6% پشتى بەنوسراوى فەرمى و  لە 7% پشتى بەیاساکە بەستوە ، نزیکەى لە 70% توێژەران دەڵین نزیکەى 3جار سەردانی شوێنەکەیان کردوە بۆ دەستکەوتنى زانیارى، نزیکەى لە17% دەڵێن لە 4 بۆ 7 جار سەردانیان کردوە، لە 13% لە هەشت جار زیاتر سەردانیان ئەنجامداوە.

توێژەران لەڕاپرسیەکەدا دەڵێن دامەزراوەکان بەشێوەى مام ناوەند هاوکارن

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو ، لە 47.7% ی توێژەران لەڕاپرسیەکەدا دەڵێن دامەزراوەکان بەشێوەى مام ناوەند هاوکارن و لە 30.2% دەڵێن ئاستی هاوکاریکردنیان خراپە،  تەنها لە  10.5% دەڵێن هاوکارى و پێدانى زانیارى دامەزراوەکان باش بوە، ئەمە لەکاتێکدا لە 56.5% توێژەران دەڵێن جیاوازى لەفەرمانگەیەک بۆ فەرمانگەیەکى تر هەیە لەپێدانى زانیارى، لە 54.7%ى توێژەران پێیان وایە هۆکارى پیًنه‌دانی زانیاری ناشارەزاییە بەرامبەر یاساى مافى دەستکەوتنى زانیارى ، لە 29% پێیان وایە لەبەر هەستیارى زانیاریە، زیاتر لە 16% دەڵێن هۆکارەکەى بەردەست نەبوونى زانیاریە.

لە 90.7% توێژەران لەگەڵ سکاڵاتۆمارکردن نین لەکاتى پێ نەدانى زانیارى بەهۆى بەئەنجام نەگەیشتنى سکاڵا

وتیشی، له‌ راپۆرته‌كه‌دا زیاتر لە 47% توێژەرانیش رایدەگەیەنن کە لەڕێگەى چاوپێکەوتنى راستەوخۆوە هەوڵى بەدەستخستنى زانیارى دەدەن، چونکە لە 46.8% توێژەران دەڵێن بڵاوکردنەوى زانیاریەکان تارادەیەک سودبەخشن لەوێب سایتەکانیان، زیاتر لە 24% پێیان وایە نەخێر سودبەخش نین و زیاتر لە 26% دەڵێن بەڵێ سودبەخشن، لە 41.4% توێژەران دەڵێن دامەزراوەکان ئاسانکارى ناکەن لەپێدانى زانیارى و لە 52.9% پێیان وایە تاڕادەیەک ئاسانکارى دەکرێت، لە 50.6% پێیان وایە دامەزراوەکان کەم باپەند بون لەپێدانى زانیارى، لە 90.7% توێژەران لەگەڵ سکاڵاتۆمارکردن نین لەکاتى پێ نەدانى زانیارى بەهۆى بەئەنجام نەگەیشتنى سکاڵا.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP