پنتاگۆن هۆشدارییه‌كى توند به‌ تورکیا دەدات

- 3/9/2019 11:35:00 AM 21338 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن لەبارەی ئەگەری کڕینی سیستمی بەرگری،  "ئێس 400" ی روسی لەلایەن تورکیاوە، هۆشیاری توندى دایە ئەو وڵاتەو رایگەیاند، ئەو هەنگاوە چارەنوسی زۆر خراپی دەبێت.

گەر تورکیا سیستمی بەرگری " ئێس400" لەروسیا بکڕێت، ئەوا روبەری سزای قورس دەبێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە

بەپێی هەواڵێکی دیفێنس نیوز، رابردو چارلی سومەرز سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن رایگەیاندوە، گەر تورکیا سیستمی بەرگری " ئێس400" لەروسیا بکڕێت، ئەوا روبەری سزای قورس دەبێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە و کاریگەری زۆری لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکانیان دەبێت.

بەرپرسەکەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەگەری هەڵگرتنی ئەو هەنگاوە لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی کرینی فرۆکەی "ئێف 35" و "سیستمی بەرگری هەوایی پاتریۆت" بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەوروپا هۆشیاریدایە کۆشکی سپی کە رێگە بە تورکیا نەدا سیستمی بەرگری " ئێس ٤٠٠" لەروسیا بکڕێت 

هۆشدارییەکەی پنتاگۆن پاش ئەوەدێت کە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەوروپا هۆشیاریدایە کۆشکی سپی کە رێگە بە تورکیا نەدا سیستمی بەرگری " ئێس400" لەروسیا بکڕێت. 

رۆژی 6ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئه‌ردۆگانی سەرۆکی تورکیا راگەیاند، ئەوان پابەنددەبن بەپلانی کڕینی سیستمی بەرگری "ئێس 400" و لەوەش زیاتر پلانیان هەیە لەئایندەدا سیستمی بەرگری "ئێس 400" بکرن.


نیشانەکردن :

#ئەمریکا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP