بەپەلە

دابه‌شكردنى موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌ستپێده‌كات
ڕێباز حه‌ملان: به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ ته‌نها له‌ئه‌ستۆى هه‌رێم نیه‌

- 3/9/2019 11:19:00 AM 54158 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12 به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌كات، وه‌زیرى دارایش ده‌ڵێت، به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ ته‌نها له‌ئه‌ستۆى هه‌رێم نیه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ خه‌ندان-ى وت، بڕى زیاتر له‌ 400 ملیار دینار وه‌ك یه‌كه‌م گوژمه‌ى پشكى هه‌رێم  له‌ بودجه‌ى 2019ى عێراق، گه‌یشتۆته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره‌ بڕه‌كه‌ى دیكه‌ له‌ دو رۆژى داهاتو بنێردرێت کەکۆی بڕەکە 522 ملیار دینارە.  

سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى دارایی موچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كات

وتیشى، سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى دارایی به‌بێ پاشه‌كه‌وت، موچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كات و سه‌رجه‌م لیستى موچه‌كانیشیان ئاماده‌كراوه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌رو، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هه‌وڵده‌دات له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا، موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شبكات. 

به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ ته‌نها له‌ئه‌ستۆى هه‌رێم نیه‌

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، ڕێباز حه‌ملان  وه‌زیرى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند،  بەرپرسیارێتی موچە هەر تەنها لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقیشە چونکە لە ساڵی 2014 ەوە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و بەو هۆیەشەوە موچە پەکی کەوت.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەو وتووێژانەی لەگەڵ بەغدا دەکرێن هەموو جۆرە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، داهاتی نەوت، داهاتی دەروازەکان و گومرگەکان، داهاتی فڕۆکەخانەکان تەنانەت داهاتی باجیش دەگرێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP