بەپەلە

بەوێنە.. چیرۆکی ئەو رەگەز گۆڕاوەی منداڵی بوو

- 3/9/2019 11:12:00 AM 119375 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


رەگەز گۆڕاوێکی تەمەن 28 ساڵ لە ئەمەریکا، منداڵێک دەهێنێتە دنیاوە، بەڵام ناتوانێت شیری خۆی پێبدات.

لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمەریکا، گەنجێک بەناوی (وایلی سیمپسۆنی) پاش حەوت ساڵ لە گۆڕینی رەگەزی لە مێوە بۆ نێر دوگیان دەبێت، هەرچەندە لە سەرەتاوە پزیشکەکان پێیانوایە مەحاڵە ئەم کارە، چونکە چارەسەری هۆڕمۆنی "تستوستیرون" واتە نێری وەرگرتووە، لەهەمانکاتدا سوڕی مانگانەی نەماوە، بەڵام لە مانگی شوباتی 2018 دووگیان دەبێت.

وایلی لەگەڵ دەستگیرانەکەی "ستیڤن گایس" پێکەوە دەژین، بە نەشتەرگەری لە مانگی ئەیلولی 2018 کۆرپەکەی لەدایکدەبێت و ناوی دەنێت (روان) و ئێستا تەمەنی شەش مانگە و زۆری خۆشدەوێت، بەڵام هەرگیز نایەوێت جارێکی دیکە دووگیان بێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی " arabic.rt" وایلی ناتوانێت شیری پێبدات، چونکە نەشتەرگەری لابردنی مەمکەکانی کردووە، پلانیشی هەبووە، کە بەتەواوی هەموو جەستەی بگۆڕێت بۆ پیاو لە داهاتوودا، بەڵام ئەندامی زاوازێی هێشتا نەگۆڕیوە.

لە ئێستادا دووبارە هۆڕمۆنی "تستوستیرون" وەردەگرێت، چونکە ئەو تاکە خەونیەتی کە بەتەواوی ببێتە نێر، گوێ بە رەخنە و توانجەکانیش نادات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP