پارت و كه‌سایه‌تییه‌ چه‌په‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

- 3/9/2019 10:54:00 AM 3189 جار خوێندراوەتەوە
هیوا سەید سەلیم

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر
 
پارت و كه‌سایه‌تییه‌ چه‌په‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌شدارێك، كۆبونه‌وه‌كه‌ راوێژكارى ده‌بێت.

هیوا سه‌ید سه‌لیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ و له‌ شارى هه‌ولێر حزب و كه‌سایه‌تییه‌ چه‌په‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری ده‌بێت.

له‌سه‌ر یه‌كده‌نگ نه‌بونیان بۆ پرسه‌كانى هه‌رێم روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی ده‌بنه‌وه‌

وتیشی، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى ئامانج و رۆڵ و هه‌ڵویستی پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌ چه‌په‌كان له‌سه‌ر پێشهات و روداو و پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان و هه‌نگاوی داهاتو ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زۆرجار پارت و لایه‌نه‌ چه‌په‌كان له‌سه‌ر یه‌كده‌نگ نه‌بونیان بۆ پرسه‌كانى هه‌رێم روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سه‌رجه‌م پارت و كه‌سایه‌تیه‌ چه‌په‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بن و راگۆڕینه‌وه‌ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و رۆڵ و كاریگه‌ری و مامه‌ڵه‌ی چه‌په‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرس و روداو و پێشهاتانه‌.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP