هەواڵی ئەمڕۆ

نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمی کوردستان به‌رزبویه‌وه‌

- 3/9/2019 10:21:00 AM 8041 جار خوێندراوەتەوە
نرخی زێڕ

خه‌ندان-

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ شه‌ممه‌، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1300 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 220 ھەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 190 ھەزار دینارە

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری نیاز لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 190 ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1300 دۆلاره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 220 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 340 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینار بوە

ئەوە لەکاتێکدایە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە رۆژی هەینی، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1287 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینار بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP