نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابه‌زینى تۆماركرد

- 3/9/2019 10:06:00 AM 2491 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت

خه‌ندان-

لەماوەی 24کاتژمێری رابردودا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان داشکانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نزیکەی لەسەدا یەکی نرخەکەی لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنێ هەینی 8ى ئادار، بەهۆکاری بێئومێدبون لەباشتربونی دەرفەتی کار لە ئەمریکا و کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری جیهانی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوەبینی و نزیکەی لەسەدا یەکی نرخەکەی لەدەستدا.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 56 سەنتی لەدەستدا 

بەزیادکردنی لەناکاوی نەوتی ئەمریکا بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 56 سەنتی لەدەستدا کە دەکاتە لەسەدا 0.8ی نرخەکەی و بەوەش نرخەکەی لە 65.74 دۆلاردا جێگیربو.

هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ هەر بەرمیلێک 59 سەنتی لەدەستدا و نرخه‌كه‌ى گه‌یشه‌ 56.07  دۆلار بەوەش هێشتا لەسەدا 0.5ی نرخەکەی بەبەراورد بەکەمترین نرخی هەفتەی رابردو زیادیکردوە. 

پسپۆڕانی ئابوری نەوت هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا، بۆ لاوازبونی گەشەی دەرفەتی کار لەکەرتی تایبەتی ئەمەریکا دەگێڕنەوە کە لەم ماوەیەدا توانیویەتی تەنها 20,000 بیست هەزار دەرفەتی کار دروستبکات، ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری جیهان هەبوە و بەهۆیەوە نرخی نەوت دابه‌زینى بەخۆوە بینیوە.


نیشانەکردن :

# نەوت #جیهان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP