یه‌كه‌م سكرتێرى جڤاتى گشتى گۆڕان كۆچی دوایكرد

- 3/9/2019 9:02:00 AM 24789 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سەڵاح چاوشین، یه‌كه‌م سكرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران و پێشمه‌رگه‌ى دێرین له‌ شارى سلێمانى كۆچی دوایكرد.

میدیایى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆران بڵاویكرده‌وه‌،  پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا سەڵاح چاوشین، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، دوای چەند ساڵێك لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایكرد.

لەگۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاکدەسپێردرێت

به‌پێى میدیاى بزوتنه‌وه‌كه‌، بڕیارە كاتژمێر 12ی پاشنیوەڕۆ لەمەراسیمێكی سەربازی، تەرمەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلیەوە بەرەو گۆڕستانی سەیوان له‌ شارى سلێمانى بەڕێبكرێت.

سەڵاح چاوشین لە ساڵی 1946 لە سلێمانی لە دایكبوە، یەكێك بوە لە پێشمەرگە سەرەتاییەكانی هەڵگیرسانەوەی شوڕشی نوێ‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆران بوەو ماوەی 4 ساڵ و نیو، یه‌كه‌م سكرتێری جڤاتی گشتی گۆران بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP