مامۆستایانی ناڕازی رونکردنەوەکیان بڵاوکردەوە

- 3/8/2019 8:11:00 PM 9926 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، لەهەوڵ و فشارەکانیان بەردەوام دەبن تا سەرجەم  موچە پاشەکەوتکراوەکان دەگێڕینەوە بۆ موچە خۆران بەڕێگەیەکی گونجاو شایستە.

لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە  مامۆستایان داوادەکەن، سیستمی پەروەردە بخرێتەوە سەر سکەی سروشتی خۆیی و کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابندرێت و پڕۆگرام و بینای خویندگاکان بەشێوازێک بن شیاوی خوێندن و خوێندکاران بن.

لە رونکردنەوەکەدا هاتوە، کە پێویستە مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی سەرجەم پاداشت و شایستە داراییەکان بۆ وانەبێژان و گرێبەستەکان خەرجبکرێت.

دەقی ڕونکردنەوەی مامۆستایانی ناڕازی


وەک ئاگادارن زیاتر لە سێ ساڵە ستەمی پاشەکەوتی موچە بەزۆر بەسەر موچەخۆراندا سەپێنراوە لەکاتێکدا بارودۆخی دارای هەرێم گۆڕانی بەسەردا هاتبوو بەڵام دەسەڵاتداران بیریان لەلابردنی ئەو ستەمە نەدەکردەوە بەڵام خۆشەبەختانە بە هەوڵ و ماندو بون و چالاکی فشاری خۆپیشاندان و  ڕێگەمەندەنیەکانی  شەقام بەهەموو چین و توێژەکانەوە توانرا بەشێک لەو ستەمە هەڵبگیرێت و کاربکرێت بۆ لابردنی تەواوەتی پاشەکەوت خۆشبەختانە ئەمڕۆ حکومەت هەستی بەرپرسیارێتی جوڵا و ئەو ستەمەی هەڵگرت کە بەناڕەوا سەپاندبوی بەسەر موچەخۆراندا.

لێرەوە وەک مامۆستایانی ناڕازی ڕای دەگەینیین لەهەوڵ و فشارەکانمان بەردەوەم دەبین تا:
1-سەرجەم موچە پاشەکەوتکراوەکان دەگێڕینەوە بۆ موچە خۆران بەڕێگەیەکی گونجاو شایستە.

2-سیستمی پەروەردە دەخرێتەوە سەر سکەی سروشتی خۆیی و کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دادەنرێت و پڕۆگرام و بینای خویندگاکان بەشێوازێک بن شیاوی خوێندن و خوێندکاران بن.

3-مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی سەرجەم   پاداشت و شایستە داراییەکان بۆ وانەبێژان و گرێبەستەکان خەرج بکرێت.

4-هەڵبژاردنی سەندیکای یەکێتی مامۆستایان بەشێوازێکی دروست و مەدەنی دیموکراسیانە و دور لەدەستی حزب بەڕێوەبچێت ببێتە مینبەرێک بۆ بەرگری کردن لەپەروەرد و زانست  مامۆستایان و نەک ببێتە کۆسپ و داردەستی حزب.

لەکۆتاییدا بەڵێن دەدەین خەباتی مەدەنی بەردەوامیی هەیە تا بەدەست هێنانی سەرجەم مافەکانمان وە لێرەوە سوپاس هەمو دڵسۆزان دەکەین لە مامۆستایان و فەرمەنبەران و چالاکوانان هەموو چین و توێژەکان  کە ماندووبون لە هەڵگرتنی ئەم ستەمە لەسەر موچەخۆران.

مامۆستایانی ناڕازی 8/3/2019



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP