کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێکرد

- 3/8/2019 3:43:00 PM 10516 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی لابردنی پاشکەوتی موچە دەستیپێکرد.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ لابردنی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران لەکاتێکدایە به‌غدا رازى بوە پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى 2019ی عێراق زیادبکات و مانگانە لە وادەی خۆیدا موچەی موچەخۆران رەوانە بکات.

بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پاشەکەوتکردنی بڕێک لە موچەی فەرمانبەران لە سەرەتای  ساڵی 2016 ەوە جێبەجێکراو بەپێی سیستەمەکە، مانگانە بڕێک لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکرێت، تا ئێستاش حکومەت میکانیزمی دانەوەی ئەو پاشەکەوتەی دیارینەکردووە.

بەپێی سیستەمەکە، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزەکانی ئاسایش و بەرگری و فریاکەوتن، موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە بەپێی رێژەی موچەکانیان بەڕێژەی جیاواز کەمکراوەتەوە.

تا ئێستاش حکومەتی هەرێم موچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی بە پاشەکەوتیشەوە دابەشنەکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP